
لە ناڕەزایەتی بە پێشێلکردنی مافەکان و کەمترخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی کرماشان ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
خانەنشینانی کرماشان باس لەوە دەکەن کە مووچەی مانگانە و داواکارییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە پشتگوێ دەخرێن و تەنانەت پارەی بیمە و دەرمانی پێویستیان وەک پێویست نادرێت.
ئەوان چەندین جار ڕووبەڕووی کێشەی وەک گرانیی نرخی دەرمان و نەدانی بیمە بوونەتەوە و هەتا ئێستا وڵامیان نەدراوەتەوە.
بە وتەی ناڕازییان، بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ لە کرماشان نەک هەر بایەخ بە مافی خەڵک نادەن، بەڵکوو چارەسەری کاریگەر بۆ کێشەکان ناڕەخسێنن. ئەم ناڕەزایەتی و گردبوونەوەیە لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ نارازییانی لێ نەکەوتووەتەوە.