کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌ندامێكی‌ حیزبی دێموکرات له‌ شاری‌ سه‌قز

10:36 - 26 رەزبەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، كاک سامان كه‌یخوسره‌وی‌، كوڕی‌ عه‌لی‌، له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ ١٣٦٦ و خه‌ڵكی‌ ساڵحاوای‌ سه‌قز، به‌هۆی‌ ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ شۆڕشگێڕه لەدایک بووە و به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ ئابووری‌ تا پۆلی سێی دواناوەندی درێژەی بە خوێندن داوە‌ و دواتر چووەتە نێو بازارێ کارەوە و ماوەیەک خەرکی کاری وەرزێڕی و ماوەیەکیش وه‌ستای‌ ئارماتۆڕبه‌ندی بووە.

كاك سامان له‌ ٢٥ی‌ گه‌لاوێژی‌ ١٣٩٩ی‌ هه‌تاوییه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ بوو به‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی‌ حیزبی‌ به‌ جوانی‌ ڕاپه‌ڕاندووه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ‌ حیزبی‌ دێموكراتدا پێوه‌ندیی‌ هه‌بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.