کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی بەندکراونی زیندانی قزڵحەسار گەیشتە پێنجەمین ڕۆژی خۆی

10:39 - 26 رەزبەر 2725

مانگرتن لە خواردنی زیندانییانی زیندانی قزڵحەسار لە کەرەج پێنجەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاندووە و بەرپرسانی زیندانیش بە بەکارهێنانی ئامێری پارازیت پەیوەندیی تلفۆنیی زیندانییەکانیان تێک داوە بۆ ئەوەی هەواڵی مانگرتنەکە بڵاو نەبێتەوە.

ئەو مانگرتنە لە ٢١ی ڕەزبەردا و لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانەکان دەستی پێ کرد و زۆربەی بەشداربووانی مانگرتنەکە ئەو بەندکراوانە بوون کە سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.

دوای گواستنەوەی ١٦ بەندکراو بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ تێپەڕاندنی سزاکانیان، ناڕەزایەتییەکان زیاتر بوون. ئێستا بارودۆخی زۆرێک لە زیندانییەکان ناجێگیرە و دەسەڵاتدارانیش هەوڵ دەدەن بە هەڕەشە و سەرکوت کۆتایی بە مانگرتنەکە بهێنن.

نەرگس محەممەدی براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی و هەروەها کەمپەینی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" پاڵپشتی ئەم بزووتنەوەیان کردووە و داوایان لە خەڵک و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە دەنگی زیندانییەکان بن.

زیندانی قزڵحەسار لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە لانیکەم ١٥٠ حاڵەتی لەسێدارەدانەوە ڕێکۆردی لەسێدارەدانی لە ئێراندا بەدەستەوە بوو.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان، گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.