
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پێوەری جیهانیی پاسپۆرت (هێنلی)، پاسپۆرتی ئێران بە پلەی ٩٨ و ئیمکانی گەشتکردن بەبێ ڤیزا تەنیا بۆ ٤١ وڵات، لە ڕیزی بێ بایەخترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا جێگەی گرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیمارات بە ١٨٤ شوێنی بێ ڤیزا لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە و خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی ناوچەکەیە.
هەروەها وڵاتانی قەتەر، کوەیت، عەرەبستانی سعوودی، بەحرەین و عومان جیاوازییەکی بەرچاویان لەگەڵ ئێراندا هەیە و شارۆمەندەکانیان لانیکەم دوو بەرابەری خەڵکی ئیران ئازادیی گەشتکردنیان هەیە.
تورکیە بە پلەی ٥١ و ئازەربایجان و ئەرمنستان بە پلەکانی ٧٢ و ٧٦، لە ئێران پێش کەوتوون، تەنانەت تورکەمەنستانیش کە ئیمکانی گەشتکردن بپ ٤٨ شوێنی بە بێ ڤیزا هەیە، لە دۆخێکی باشتردایە. بەپێی زانیارییەکان تەنیا ئەفغانستان و عێراق و پاکستان پلەیان لە ئێران نزمترە.
ئەم بابەتە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی گەمارۆکان، گۆشەگیریی سیاسی و سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامییە؛ لە کاتێکدا کە وڵاتانی دراوسێی ئێران لە ڕێگەی دیپلۆماسیی چالاک و پەیوەندییە هاوسەنگەکانەوە ڕەوایی پاسپۆرتەکانیان زیاد کردووە، بەڵام خەڵکی ئێران هەروا باجی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە و شەنگێزانەی کۆماری ئیسلامی دەدەن.