
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک بەشیر موریدی کوڕی محەممەد و خەڵکی ئاوایی گەلێن سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی ڕووداوی هاتۆچۆ کۆچی دوایی کرد .
کاک بەشیر ئەندامێکی چالاک، نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و هەڵسووڕی حیزب بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبای دێموکرات مایەوە.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەلێن و ناوچەی ژاوەرۆ و بە بەشداریی سەدان کەس لە دڵسۆزانی نیشتمان، بەخاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.