کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزب لە مەهاباد

16:31 - 27 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، كاک كەریم خاڵەقادری ئەندامی دێرینی حیزب و خەڵكی ئاوایی قومقەڵای سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

كاک كەریم لە دەیەكانی ٦٠ی هەتاویدا پێوەندی بە كۆمیتە ناوچەی شاروێرانەوە دەكات و وەک ئەندامێكی هەڵسووڕ و چالاک خزمەت بە نەتەوەكەی دەکات.

پاشان دەبێتە پێشمەرگە و دوای چەندین ساڵ تێكۆشان لە هێزی پێشەوا و لە كۆمیتە ناوچەی شاروێران لەسەر داوای حیزب دەگەڕێتەوە ئاوایی قومقەڵا و پێوەندیی لەگەڵ حیزب ناپچڕێ و بەردەوام لە خزمەت حیزبدا دەبێت.

كاک كەریم کەسێکی جێگای متمانەی خەڵكی ناوچەكە و خەمخۆری خەڵكی هەژار و نەدار بوو.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە ئاوایی قومقەڵا بە خاكی پیرۆزی  نیشتمان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.