ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب بە ناوی کاک کاوە محەممەدی خەڵکی گوندی دەروەرانی مەریوان لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٧٠ بەشداربووی دەورەی ٦٨ی سەرەتایی پێشمەرگە بووە و هەتا ساڵی ١٣٧٤ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتیی کردووە و پاشان گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات.
ناوبرا کەسێکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات ماوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.