کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی نیگەرانکەری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان

16:35 - 27 رەزبەر 2725

سولەیمان عەباسی، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاند کە نزیکەی یەک میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە ئێران "بۆ کات بەسەربردن" ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنن، ئامارێک کە قووڵایی قەیرانی کۆمەڵایەتی و کاریگەرنەبوونی سیاسەتی فەرهەنگی و خۆپارێزیی ڕێژیم ئاشکرا دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ئەو گەنجانەدا کە بە ڕواڵەت ژیانێکی ئاساییان هەیە خەریکی پەرەسەندنە.

بە وتەی عەباسی، ئاسایی وێناکردنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و جگەرەکێشان لە هەندێک بەرنامەکانی تلویزیۆن و بەرهەمە میدیاییەکان لەنێو گەنجەکاندا کاریگەریی لەسەر پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە داناوە.

کارناسان پێیان وایە ڕیشەی پەرەگرتنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەژاری و بێکاری و سەرکوتی کۆمەڵایەتی و بێهیوایی لە داهاتوودایە؛ ئەو پرسانەی کە کۆماری ئیسلامی بە جێگەی چارەسەرکردنیان لە ڕێگەی سانسۆر و پڕوپاگەندەی پووچەوە هەوڵی شاردنەوەی دەدات.