کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە بۆکان

12:04 - 10 رەزبەر 2725

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک حەسەن عەبدوڵڵاپوور، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵكی ئاوایی ئاختەتەر لە ناوچەی بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٥ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرا و دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا و دوای دوو ساڵ زیندان و کوێرەوەری ئازاد کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.