کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی چالاکێکی ئەدەبی لە سایین قەڵا

12:28 - 28 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک ئەحمەد خزری چالاکی ئەدەبی و کولتووریی خەڵکی شاری سایین قەڵا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٤٢ لە گوندی قۆزڵووی هەوشار لەدایک بووە و هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی دەرسی خوێندووە و لە دەیەی شەستدا لە شاری سایین قەڵا نیشتەجێ بووە.

ناوبراو وەک تاکێکی نیشتمانپەروەر هەست بە چەوسانەوەی نەتەوەکەی دەکات و لە بواری زمان و ئەدەبی کوردیدا دەس بە چالاکی دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.