کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

11:30 - 29 رەزبەر 2725

دایە ئامینە سێپێهری‌نیا دایکی کاک ئەنوەر بڵکامە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەدێی سەرچنار سەر بە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، دایە ئامینە سێپێهری‌نیا دایکی پێشمەرگەی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک ئەنوەر بڵکامە و کچی شەهید حیزب عەلی گوڵی و خوشکی شەهیدی حیزب حوسین گوڵی، لە شارەدێی سەرچنار لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئامینە ژنێکی بە هەڵوێست و نیشتماندۆست بوو و هەمیشە شانازی بە ڕێبازی شەهیدان و کوڕە پێـشمەرگەکەی دەکرد، بەڵام بەداخەوە نەیتوانی ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.

کاک ئەنوەر بڵکامە کوڕی دایە ئامینە ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا دڵسۆزانە لەپێناو حیزب و گەلەکەیدا تێدەکۆشیت و ئەرک بەڕێوە دەبات.

تەرمی دایە ئامینە  لە سەرچنار لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.