ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دەروێش ئیبراهیم سەعادەت خەڵکی گوندی نەناس لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
دەروێش ئیبراهیم کەسێکی بەبیر و باوەڕ و نیشمانپەروەر بوو کە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا، پێشمەرگەی هێزی بەرگری بووە و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە .
چەندین جار لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە تەنانەت بەهۆی دەرگیریی کادر و پێشمەرگەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی برینداریش کراوە بەڵام بۆ یەکجاریش لە بیر و باوەڕی خۆی لای نەداوە و لەسەر ڕێبازەکەی سوور بووە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گۆڕستانی نەناس بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.