ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، کاک عەبدوڵڵا محەممەدی ئەرشەد کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی خرێ ئاغەڵانی پیرانشار، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەبدوڵڵا محەممەدی ئەرشەد کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو.
ناوبراو هەموو کات لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا هەوڵی ئەوەی دابوو کە وەک کەسانێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر باریان بێنێ کە لە بەرامبەر خاک و نەتەوەکەیاندا ئەرکدار بن و لە ڕەوتی شۆڕشی ژیناشدا کوڕێکی دەسبەسەر کرا.
کاک عەبدوڵڵا هەموو کات بیری لە ئازادی و ڕزگاریی نەتەوە و نیشتمانەکەی دەکردەوە و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بوو.
کاک عەبدوڵڵا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر بیر و باوەڕی کوردانەی خۆی سوور بوو.
تەرمی ناوبراو لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی پیرانشار و ناوچەدا و لە گۆڕستانی کۆنەخانێ ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.