کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە بوکان

12:05 - 3 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاک محەممەد شارەبان ناسراو بە گەزۆ، خەڵکی گۆکتەپەی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

پاش ڕووخانی حكوومەتی پاشایەتی و هاتنەسەركاری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ دەستپێكی خەباتی ئاشكرای حیزبی دێموكرات، کاک محەممەد وەک دڵسۆزێكی حیزب و خەڵک هاوكاریی پێشمەرگەكانی حیزبی دەكرد. پاشان لە ساڵی ١٣٥٩دا بە فەرمی چەكی بەرگری لە خاک و نەتەوەكەی لە شان كرد و هاتە ڕیزی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتەوە و لە هێزی ١١٠ی بەیان سازمان درا. كاک محەممەد كوڕێكی ئازا و ڕۆح سووک و جێگای ڕێزی پێشمەرگەكانی حیزب بوو.

کاک محەممەد ماوەی ساڵانێک لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پێشمەرگە بووە و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە ناو بنەماڵەکەی.

بە هۆی خۆشەویستی لە ناو هاوسەنگەرانی لەلایەن فەرماندەی ئەوکاتی هێزی بەیانەوە، شەهید چرچەی بارام‌میرزا ناسناوی ''گەزۆ''ی بۆ دیاری کرابوو.

کاک محەممەد تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە حیزب و گەلەکەی مابووەوە و زۆر جارانیش یارمەتیدەری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی حیزبەکەمان بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی و لە ئاوایی گوێگتەپە لەنێو ئاپۆڕای خەڵكدا بە خاكی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.