ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمیتەی منداڵانی ڤەژین بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پۆلەکانی هاوینی ناوەندی ڤەژین ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بە منداڵان بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانیی "خوایا وەتەن ئاوا کەی" دەستی پێ کرد.
بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمەکە کردنەوەی پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی منداڵانی بەشداربوو لە کۆرسی فێرکاریی نیگارکێشیی منداڵانی لە هاوینی ئەمساڵدا بوو.
دواتر بڕوانامەی زمانی کوردی پێشکەشی منداڵانی بەشداربوو لەم کۆرسەدا کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، مامۆستایانی پۆلەکانی منداڵان لەسەر گرینیگیی زمانی کوردی، بابەتی پەروەردە و فێرکاریی منداڵان وتاری خۆیان پیشکەش کرد و کتێبی چیرۆکی کوردی پێشکەشی منداڵانی بەشداربوو کرا.
ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوانە و ماوەی ساڵانێکە لە بواری پەروردە و بارهێناندا خزمەتی خەلکی کوردستان دەکات.