ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاک عەبدوڵڵا نەسری خەڵکی گوندی تەنگیسەر و کەسایەتیی بەناوبانگ و نیشتمانپەروەری ناوچەی ژاوەرۆ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو زیاتر لە ۲۵ ساڵ لە ناوچەی ژاوەرۆ شۆفیر بووە و زۆربەی ئەو تراکت و پووسترە حیزبییانەی کە بەرەو تەنگیسەر ڕەوانە کراون لە ڕێگەی کاک عەبدوڵڵاوە جێبەجێ کراون. کاک عەبدوڵڵا بەوپەڕی لێهاتووییەوە هەر ئەرکێکی پێ سپێردابا بەجێی دەگەیاند .
ناوبراو زۆر جار لە گواستنەوەی پێشمەرگەکانی حیزب لە ناوچەکە ڕۆڵی هەبووە و چەندین جار لەگەڵ کاک حەمەعەلی عینایەتی پێشمەرگەی دێرینی حیزب لە کێوەکانی تەنگیسەر چاوپێکەوتنی هەبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.