ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، شێخ حسەین ئەحمەدی کوڕی شێخ ئەحمەدی خۆشەدەرە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
شێخ حسهین لە بنەماڵەیەکی حیزبی و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بووە و هەر بەو هۆیەوە کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەر بوو و هاوڕێ و یاریدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی سەرشیوی سەقز و گوندی خۆشەدەرەی ناوچەی سەرشیو بووە.
ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا وەک تاکێکی دەروەست خۆی بە ڕیزەکانی حیزب ناساند و لە تەواوی ئەو ساڵانەدا بە دەیان جار کاری تەشکیلاتی و حیزبی بە سەربەرزیەوە بەڕێوە بردووە و هیچ کاتێک بۆ چرکەیەکیش لە ڕاپەراندنی ئەرک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان درێغی نەکردووە و هەموو کاتێک ماڵ و سامان و سەرمایەی لە ئیختیاری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بوو بە ڕێگای شەهیدانی کوردستان.
تەرمی شێخ حسەین لە گوندی خۆشەدەرە بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.