کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر

11:06 - 5 خەزەڵوەر 2725

پاشنیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر سەرکۆ ڕەحیمی خەڵکی پاوە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

سەرکۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە لە مەڵبەندی ٣ی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵێناوە و پاشان بنەماڵەکەی لە هەولێر نیشتەجێ بوون.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو و بەداخەوە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی تەشكیلاتی ئاشکرا بەم بۆنەوە هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی ئەم خەمەیان دەزانێت.