سەرچاوە عەرەبییەکان لە چەندین ڕاپۆرتدا بڵاویان کردەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی "بەقاع" لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، عەلی حوسێن ئەلمووسەوی، لە فەرماندە باڵاکانی لوبنان و یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، ئەلمووسەوی بە یەکێک لەو کەسایەتییە دیارە ئەمنییەتی و سەربازییانەی حیزبوڵڵا بە ئەژمار دێت کە لە دوای قەیرانی سووریە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی لە هاواهەنگیی سەربازیی نێوان حیزبوڵڵا و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد گێڕاوە. ئەو فەرماندە کوژراوەی حیزبوڵڵا خاوەن بڕوانامەی پزشکی لە زانکۆی تاران بووە کە لە دوای کۆتایی خوێندنەکەی، وەکوو یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی شەڕی سوووریە دیاری کراوە.
بەپێی زانیاریی ئەو سەرچاوانە، لە سێ مانگی ڕابردوودا ئەلمووسەوی لە هێرشێکی دیکەدا توانیبوی خۆی ڕزگار بکات بەڵام لە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی ئیسرائیلدا، کوژرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە عەرەبییەکان، ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی و لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە، بەرپرسایەتیی ئەو ئۆپەراسیۆنەی گرتووەتە ئەستۆ. لەو هێرشەدا نوێترین هەوڵی ئیسرائیل لە چوارچێوەی سیاسەتی "پێشگرتن بە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران و دەستوپێوەندییەکانی" لە کاروباری لوبنان و سووریە دێتە ئەژمار.