کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردستان لە کێبڕکێیە جیهانی و ئاسیایییەکان

18:14 - 6 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژان بێهنامی ورزشوانی بەتوانای کوردستانی و خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی سێهەمین قۆناغی وەرزشیی لاوانی ئاسیا لە بەحرەین، توانی پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی ئەو ورزشە بباتەوە و شانازییەکی دیکە بۆ کوردستان تۆمار بکات.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا "ڕۆژان بێهنامی" کچە وەرزشوانی کوردستانی کە لە کێبڕکێی کێشی ٤٨ کیلۆگرەمی ئاستی تەمەنیی ١٤ و ١٥ ساڵەییدا بەشداریی کردووە و هەروەها ئەندامی تیمی کچانی مووی تای ئێرانە، توانی لەو کێبڕکێیەدا بەسەر ڕەقیبی "ڤییەتنامـ"ی خۆیـدا سەر بکەوێت و پلەی قارەمانەتیی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر دەکات.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردستانییە هەتا ئێستا توانیویە چەندین سەرکەوتنی دیکە بەدەست بێنێت.

لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، وەرزشوانانی کورد سەرەڕای بەربەست و ڕێگریی سیستماتیک، نەبوونی کەرەستەی وەزشی، نەبوونی یاریگا و شوێنی ڕاهێنانی ئەمڕۆیی و ستاندارد و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پشتگوێخران و  کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم و ناوەندە پێوەندیدارەکانی، ڕۆژانە سەرکەوتنی گەورە لە بوارگەلی جۆراوجۆری وەرزشی بەدەست دێنن و شانازیی زیاتر بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.