
بەپێی دوایین ئامار کە لەسەر پێوەرەکانی هەڵاوسانی پارێزگاکان بڵاو کراوەتەوە، پارێزگای سنە بە ڕێژەی ٥.٩ لەسەد لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی ئێراندایە. هەر یەک لە پارێزگاکانی ئەردەبێڵ و تەورێز لە پلەی دووەم و سێهەمدا هاتوون.
ئەم ئامارە لەحاڵێکدایە پارێزگای سنە ساڵانێکە ڕووبەڕووی هەڵاوسانی توندی ئابووری و گوشارە قورسەکانی بژێوی ژیان بووەتەوە. داڕشتنی سیاسەتی ناکارامە و نەبوونی بەرنامەی پشتیوانی و چاودێرینەکردنی بازاڕی پێویست هۆکاری سەرەکین کە بەردەوام دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم بارودۆخانە.
ئەم ئامارانە جارێکی دیکە دەریدەخەن کە ناوچە پەراوێزخراوەکان و بەتایبەت پارێزگاکانی کوردستان پشکێکی زیاتریان لە گوشاری هەڵاوساندا هەیە.
لەکاتێکدا کە ناوەندی ئێران لە ئاسانکاری و وەبەرهێنانی زیاتر بەهرەمەندە، کوردستان ساڵانێکە ڕووبەڕووی کەمیی ژێرخان و لاوازیی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و گرینگینەدانی داڕێژەرانی سیاسەت بووەتەوە.
بە وتەی کارناسان چڕبوونەوەی سەرمایە و بڕیاردان لە تاران و پشتگوێخستنی پێداویستییەکانی ناوچەکانی کوردستان بۆشایی ئابووریی نێوان ناوەند و پەراوێزی قووڵتر کردووەتەوە.