کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی دیواندەرە

12:20 - 8 خەزەڵوەر 2725

ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، "میرزا محەممەد سادقی"، خەڵکی گوندی "باشڵاخـ"ی سەر بە شاری دیواندەرە و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ئەو دەڤەرە، بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ۷۰ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو برای شەهید "محەممەدڕەشید سادقی"، شەهیدی سەرفرازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکە بوو و پێشتریش بەهۆی یارمەتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، زۆر جار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەزیەت و ئازار دراوە.

برایەکی ناوبراو بەناوی "محەممەدڕەشید سادقی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ساڵی ۱۳٦۲ لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید و پەیوەست بە کاروانی نەمرانی گەل بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.