
سامان غەزاڵی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر، پاش بانگرانی تلفۆنی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئەو شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، گوشارەکان بۆ وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو بۆ خۆبەدوورگرتن لە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی لێپرسینەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە بووە.
غەزاڵی لە ساڵانی پێشوودا ڕووبەڕووی تۆمەتی هاوشێوە ببووەوە. ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" و "هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" دەسبەسەر کرا و دواجار سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بەتوندی ئازار و ئەشکەنجە درا.
ئەم ڕۆژنامەنووسە لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاویدا پاش تێپەڕاندنی بەشێک لە حوکمەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.