
گرووپی حەماس لە وڵامی فەرمیی خۆیدا بۆ پلانی ئاشتیی دۆناڵد ترامپ، لەسەر ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکانی ڕەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام دەڵێت دەیەوێت دانوستانی زیاتر لەسەر کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی بکات کە لە پلانی ئاشتی ئەمریکادا هاتووە.
ئەم گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: " لەسەر هەموو زیندانییە ئیسرائیلییەکان بە زیندوویی و مردوویی، بەپێی فۆرموڵی ئاڵوگۆڕکردن کە لە پێشنیاری ترامپدا هاتووە، ئازاد بکرێن، ڕێک کەوتوون".
بەڵام پێدەچێت حەماس بەدوای دانوستانی زیاتر لەسەر بابەتگەلێکی دیکەی پەیوەندیدار بە داهاتووی غەززە و مافەکانی فەلەستین بێت و دەڵێت هێشتا لەسەر ئەم بابەتە لە گفتوگۆدان.
ئەو بەیاننامەیە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ تا یەکشەممە مۆڵەتی بە حەماس دا بۆ ئەوەی پلانی ئاشتی قەبووڵ بکات لە ئەگەری ئەوەدا جەهەندمێک وەڕێ دەخات.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا بە تایبەتی باس لە پلانی ٢٠ مادەیی ترامپ نەکراوە، بەڵام دەڵێت بە ڕادەستکردنی ئیدارەی کەرتی غەززە بە قەوارەیەکی فەلەستینی لە کەسانی سەربەخۆ، بە پشتبەستن بە کۆدەنگی نەتەوەیی فەلەستین و پشتیوانی عەرەبی و ئیسلامی ڕازییە ".
دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ، بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە فەرمانی بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل دا کە ئۆپەراسیۆنەکەیان لە شاری غەززە ڕابگرن.