
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک موحسن چاوڕەش، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.
کاک موحسن لە ساڵەکانی کۆتایی دەیەی ٦٠ و سەرەتای دەیەی ٧٠ی هەتاویدا پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕێتەوە نیوخۆی وڵات.
کاک موحسن دواتر سەردانی بنکەکانی حیزب دەکات و وەکوو ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکرات چالاکییەکان خۆی دەست پێ دەکاتەوە.
ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزب بووە کە لە کاتی گەڕانەوەی تیمە تەشكیلاتییەکانی حیزبدا، یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
کاک موحسن هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.