کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان وەکوو هەژارترین پارێزگا لە ئێران دێتە ئەژمار

10:34 - 13 رەزبەر 2725

بەپێی داتا فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران و ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی ''فارس'' لە ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٤، کەلێنی ئابووریی نێوان پارێزگاکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە پێوەرەکانی پاشەکەوتی بنەماڵەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، خەڵکی مازەندەران بە تێکڕای پاشەکەوتی مانگانە ٨ میلیۆن تمەن لەنێو ٣١ پارێزگای ئێراندا، زۆرترین ڕێژەی پاشەکەوتیان هەیە.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە پارێزگای کرماشان بە تێکڕای پاشەکەوتی یەک میلیۆن تەمەنی نەرێنی، لە دواهەمین پلەدایە و هەژارترین پارێزگای ئێرانە؛ ژمارەیەک کە بە واتای خەرجکردنی دارایی پێشوو و قەرز و کەمبوونەوەی سەروەتی بنەماڵەکانە.

تەنانەت پارێزگای تاران سەرەڕای ڕۆڵی گرینگی ئابووریی لە ئێراندا، پاشەکەوتی مانگانەی کەمتر لە سێ میلیۆنە کە ئەم بڕە پارەیە کەمتر لە چاوەڕوانییەکان بۆ پێتەختی ئابووریی ئێرانە.

ئەو جیاوازییە ئاشکرایە لە نێوان پارێزگاکان ڕەنگدانەوەیەک لە نابەرابەری ئابووری، جیاوازی دەرفەتی کار و تێچووەکانی بژیوی ژیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانە.

بەوتەی کارناسان درێژەدان بەو دۆخە دەتوانێت دابەشبوونی چینایەتی لە ئێراندا قووڵتر بکاتەوە و تیشک بخاتە سەر پێویستی سیاسەتی بەپەلە بۆ پشتیوانی لە پارێزگا بێبەشەکان، بە تایبەت کرماشان.