ڕۆژنامەی بلۆمبێرگ بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەیەکی بوودجەی ئەمریکا و بە ئاماژەدان بە سێ سەرچاوەی ئاگادار، نووسیویەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەپێی گرێبەستێک، ١٢٣ میلیۆن دۆلار بۆ شیرکەتی بوئینگ تەرخان دەکات هەتا ١٤ بۆمبی قورسی سەنگەرشکێن دروست بکات کە لە هێرشەکانی دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەکار هێنراون.
بۆمبە سەرنگەرشکێنەکان هەر کامیان کێشیان زیاتر لە ١٣ تۆن و درێژییەکەیان شەش میتر دەبێت؛ ئەمریکا ١٢ لەو بۆمبانەی بۆ کردنەئامانجی دامەزراوەی فۆردۆ بەکار هێنا. ئەم بۆمبانە پێش ئەوەی بتەقێنەوە توانای چوونە ناو قووڵایی زەوییان هەیە.
جەستەی ئەم بۆمبانە لە کارخانەی مەک ئالێستێر دروست دەکرێت، کە شیرکەتی بوئینگ پێکهاتەکانی ڕێنمایی و یەکخستنی لەگەڵ فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری بی-٢ دابین دەکات.
لە دەهەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا بە شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی٢ و بە گشتی ١٤ بۆمبی سەنگەرشکێنی ''ماپ''ی ئاراستەی دامەزراوەی فۆردۆ و نەتەنز کرد و هەروەها ژێردەریایییەکی ئەمریکایی لە ناوچەکەدا دەیان مووشەکی تاماهاوکی ئاراستەی دامەزراوەی پیتاندنی ئورانیۆمی ئێسفەهان کرد.