
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک ڕەحمان بیژەنیک، خەڵکی گوندی گامێشان سەر بە ناچەی گەوركایەتیی مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و بە ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
كاک رەحمان كەسێكی خۆشەویست و كوردپەروەر بوو.
ناوبراو لە شەڕێکی هێزەکانی پێشەوا و هێزی بەیان دژی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٧٣دا، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە دیل گیرا و بۆ ماوەی شەش مانگ بەند کرا.
کاک ڕەحمان بیژەنیک کەسایەتییەکی دیار، نیشتمانپەروەر و خەباتکاری ناوچەی گەورکی مەهاباد بوو .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.