
ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک باقی ڕۆستەمی خەڵکی ئاوایی تەوریوەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٦١ بەفەرمی بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و چالاکانە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد.
بە هۆی چالاکییەکانیەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی کرا.
تەرمی کاک باقی لە گۆڕستانی کەڕەسی بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.