کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی مەحاڵی مەهاباد

11:44 - 15 رەزبەر 2725

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک سولەیمان بوداغی کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی مەحاڵی شاری مەهاباد وێڕای هاوسەرەکەی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی نێوان قوروە بۆ هەمەدان گیانیان لەدەست دا.

کاک سولەیمان بوداغی لە ساڵەکانی ٦١ هەتا ٦٣ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ساڵی ٦٣ هەتا ساڵەکانی ٧٥ی هەتاوی وەک ئەندامی چالاک و بەوەجی حیزب تێکۆشانی خۆی هەبووە.

سانیە سۆهرابی هاوسەریشی ژنێکی نیشتمانپەروەر و لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەی موکریان و باوەڕمەند بە ڕێبازی شەهیدان و حیزب بوو.

ئەو بنەماڵەیە جێگای متمانە و باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوون و ماڵەکەیان بەردەوام جێگای حەسانەوەی پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.