
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دایە مریەم ئالی دایکی دوو شەهیدی کوردستان، محەممەد بەقال و شەهید عوسمان بەقال بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە لە شارەدێی سەرچنار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕێژیم شەڕی بە سەر کوردستاندا داسەپاند و سپای پاسداران قەتڵوعامی لە کوردستان دەست پێ کرد.
سپای پاسداران لە شاری میاندواو هێرشی بۆ ناوچەی چۆمی مەجیدخان دەست پێ کرد و لە کوورەخانەکان قەتڵوعامی خەڵکی بێ تاوانی کرد و لە مەزراکانی شارەدێی سەرچنار ٤ کەسی بە دیل گرت و دوای چەند کاتژمێر ئەو ٤ کەسە تیرباران و شەهید کران کە کوڕەکانی دایە مریەمیش لە ریزی ئەو چوار کەسەدا بوون.
دایە مریەم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.