کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر لە مەریوان

16:15 - 15 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر، کاک محەممەد مەحموودی ناسراو بە ''حەمە سەردار'' کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی مەریوان کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد مەحموودی لە ساڵەکانی ٦٠ و ٦١ی هەتاویدا بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زیندانەکانی مەریوان و سنە دا بەند کراوە. کاک محەممەد کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆڕاگر و دەست و چاو پاک و جێگەی متمانەی خەڵک بوو.

برایەکی ناوبراو بەناوی سەعدی مەحموودی لە ساڵی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٧٠ی هەتاوی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.