کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتێیەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر

16:18 - 15 رەزبەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ۱٤ی ڕەزبەر، کاک ڕەحیم فەیزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر،  دۆست و لایەنگری بەئەمەگی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەحیم لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە تێکەڵ بە تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ٤٦ -٤۷ بوو و هاوکار و هاوڕێ و خەمخۆریان بوو.

لە بزووتنەوی نوێی گەلەکەشماندا وێڕای بنەماڵەکەی قوربانییەکی زۆریان داوە و برایەکی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبدا شەهید بووە و خۆی هیچکات لە خزمەت بە تێکۆشەرانی دێموکرات دانەبڕا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.