کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود

10:32 - 20 خەزەڵوەر 2725

لە درێژەی شەپۆلی ڕووداوە تاڵەکان بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە ناوچەی سنووریی نەوسوود تووشی ڕووداو بووە و بەم هۆیەوە لاقی ڕاستی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی چاونیووز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی، کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵەی خەڵکی گوندی بازان سەر بە شاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پاوە تووشی ئەم ڕووداوە بووە و لە ئاکامدا لە مەچەکی لاقییەوە تووشی بڕینەوە بوو.

عەبدوڵاهی دوای ئەم ڕووداوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا دۆخی ناوبراو ناجێگیرە.