کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی سێهەمی لە کێبڕکێی "پرێس سینە" لە هەولێر بەدەست هێنا

11:52 - 20 خەزەڵوەر 2725

لەیلا گوڵشەن، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری بۆکان، لە کێبڕکێی "پرێس سینە" کە لە ١٣ هەتا ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە چوو، لە کێشی ٦٧ کیلۆگرمدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

ئەم کێبڕکێیانە لە نێوان وەرزشوانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بەڕێوە چوو.

لەیلا گوڵشەن لە ساڵی ١٣٩١ـەوە پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و ئێستا لە شاری هەولێر ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبەیە.

سەرکەوتنی لەیلا گوڵشەن ڕۆڵی بەرچاوی ژنانی کورد لە شکاندنی بەربەستەکان و پەرەدانی ورە و هەوڵ و سەربەخۆیی لە کۆمەڵگەدا نیشان دەدات؛ دەستکەوتێک کە جیا لە میداڵی وەرزشی، هێمای ئیرادە و پێشکەوتنی ژنان لە کوردستانە.