کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی کۆتۆل

12:10 - 20 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خاتوو ئاینوور یاکین ژنە نیشتمانپەروەری سەردەمی شەڕی بەرگری لە ناوچەی کۆتۆل کە لە دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی و پەلاماردانی ڕێگای قەتار لەو ناوچەیەدا، خزمەتی بەرچاوی بە پێشمەرگە و تێکۆشەرانی نیشتمان هەبوو، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە گوندی "هەرەتێڵ"لە دیوی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

برایەکی ناوبراو بە ناوی شەریف یاکین ماوەی چەند ساڵێک لە ڕزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتیی کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.