کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێکی سیاسی

12:25 - 20 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە وڵاتی بێلژیک سێمینارێکی سیاسی لەلایەن پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە لەسەر بارودۆخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، بۆ بەڕێز دوکتۆر ئازاد عەلی جێگری سکرتیری پارتی یەکیەتیی دیمۆکراتی کورد لە سووریە بەڕێوە چوو.

لەم سێمینارەدا زۆرێک لە حیزب و پارتە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستانی و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و خەڵک بەشداری ئەم سێمینارە بوون .

نوێنەری کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی سێمینار بەشداریی لەم کۆنفرانسەدا کرد و بەڕێز ئیبراهیم خودامورادی وەک نوێنەری کۆمیتە ئامادەی ئەم سێمینارە بوو.

بەڕێز خودامورادی باسی لەوە کرد کە لەم بارودۆخە هەستیارەدا گەلی کورد پێویستی بە زیاتر لە لێنزیکبوونەوەی حیزب و پارتە سیاسییەکانی کوردستان بۆ وەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە، بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا بە یەکڕیزی و یەکدەنگی دەتوانین پشتیوانیی نێودەوڵەتی دروست بۆ پرسی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین و ببین بە نەتەوەیێکی کاریگەر و جێگای متمانە لە ناوچەکەدا.

 لە درێژەی باسەکەدا بەڕێزیان باسی لە بارودۆخی شپرزەی کۆماری ئیسلامی کرد کە لە هەموو بوارەکانی دیپلۆماسی، ئابووری و جڤاکی بە تەواوی لە داڕماندایە.