ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، دایە ئامینە هەمزە، دایکی کاک عەزیز نادری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە ئامینە خەڵکی ئاوایی کیتکە سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباد بوو کە لە کاتی خەباتی چەکداریی هێزەکانی پێشمەرگە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ناوچەیە مەکۆی ڕۆڵەکانی کورد بوو و ماڵی دایە ئامینە هەموو کات شۆێنی حەوانەی تێکۆشەرانی دێموکرات بوو و هەموو کات دەرکەی ماڵەکەیان بۆ خەباتکاران ئاوەڵا بوو.
ناوبراو ژنێکی نیشتماندۆست و دڵسۆز بوو و ئاواتی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان بوو.
کاک عەزیز نادری کوڕی دایە ئامینە ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە گەل و حیزبەکەی دەکات و لە هەوڵ و تێکۆشانی لەو حیزبەدا هەر بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.