ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزڵوەر موحسن ئاقازادە کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی تەندووروکی ئەنزەل بە هۆی نەخوشییەوە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک موحسن ساڵی ١٣٦٠ـەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرت و هەموو ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕادەپەراند.
بنەماڵەی کاک موحسن خاوەن دوو شەهیدی سەربەرز بە ناوەکانی شەهید حەیدەر ئاقازادە و شەهید شەویش ناتقن.
تەرمی کاک موحسن پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆرای خەڵكدا لە گۆڕستانی تەندووروک بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.