ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی دایە ئایشێ پوورمەند، دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە شارەدێی پەسوێ کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە ئایشێ بە ناوی کاک ڕەحمان مەحموودی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە. کاک ڕەحمان زیاتر لە ٤٥ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەبات دەکات و یەکێک لە کادرە دیارەکانی نەخۆشخانەی حیزبە.
دایە ئایشێ خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار بوو کە جیا لە کوڕەکەی ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری نزیکی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بۆ ڕزگاریی نیشتمان خەبات دەکەن.
بنەماڵەی دایە ئایشێ بە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز ناسراون.
تەرمی دایە ئایشێ ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەناو ئاپۆرای جەماوەردا بە خاکی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.