کتێبی ''زەماوەندی چۆلەکە'' لە نووسینی شاعیر و نووسەری بواری منداڵان، فیرووز عەبدوڵڵاهی ناسراو بە ''شوان'' چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم بەرھەمە نوێیە وەک یەکێک لە کارە گرینگەکانی نووسەرانی منداڵان لە کوردستان دەژمێرێت، کە تێیدا ڕوحی ژیان، ئازار و هیوای مرۆڤی بە شێوەیەکی ناسک و هەستیار پێک هێناوە.
فیرووز عەبدوڵڵاهی پێشتریش چەند بەرهەمی تری بڵاو کردووە، وەک ''خۆر و تاریکە، شەو پەخشانە و سەقز شیعر'' کە هەموویان پەیوەندیدار بە ژیان و هەستەکانی مرۆڤن و ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی خۆی بووە.
ناوبراو شاعیرێکە کە ژیانی پڕ سەختی و ئازار تێپەڕاندووە، لە منداڵییەوە ئاوارە بووە، بەڵام بە هەوڵ و تیکۆشانی خۆی توانیویەتی خۆی بگەیەنێت بە ئاستێک کە شێعر بۆی بووە بە ژیانێکی تر.
جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕووی جەستەییەوە کەمئەندامە.