ڕۆژی هەینی ۲۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، حاجی ڕەحیم پووربەهرام، باوکی زوبێر پووربەهرام پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار لە تەمەنی۷۱ ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی ڕەحیم کۆڕی حاجی ڕەحمان، ساڵی ۱۳۳۳ی هەتاوی لە دایک بووە و خەڵکی ئاوایی سوغانلو سەربە شاری پیرانشارە کە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراوی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو، بەردوام هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کردووە و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەردەوام گوشاری لەسەر بووە.
کوڕێکی حاجی ڕەحیم بە ناوی زوبێر پووربەهرام ماوەی چەند ساڵە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگەیە و لە پێناو گەل و حیزبەکەیدا خەبات دەکا و هەروەها کوڕێکی دیکەی ناوبراو بە نێوی محەممەد ئەندامی حیزب لە دەرەوەی وڵاتە.
تەرمی حاجی ڕەحیم لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.