ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاک زوبەیر حەمیدزادە، کوڕی زەیناڵ و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی ڕاوەستانی دڵ لە سەڵماس کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٥٢ لە گوندی لیلووس سەر بە شاری سەڵماس لەدایک بووە و چەند جار لەلایەن ڕێژیمە دەسبەسەر کراوە.
برایەکی ناوبراو بە ناوی شەهرام حەمیدزادە کادری حیزبی دێموکراتە و کاک زوبەیر بەم بۆنەوە چەندین جار تووشی لێپرسینەوە بووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دیموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.