کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد

17:13 - 24 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سەید تاهیر ئەحمەدپوور کۆڕی سەید عەبدوڵڵا و باوکی شەهید سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

سەید تاهیر کەسێکی خۆشناو و نیشتماندۆست و جێگەی ڕێز و متمانەی خەڵک بوو و ئاواتی ئەوەی لە دڵیدا بوو کە ئامانجی شەهیدان وەدی بێت.

کۆڕێکی سەید تاهیر بە ناوی سەید کەماڵ ئەحمەدپوور ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا بە فیشەکی جەنگی لە شەقامی مەنبەعی مەهاباد بریندار کرا و دەسبەجێ لەلایەن خەڵکەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە کە پاش نزیک بە ٤٠ خولەک گیانی لەدەست دا و تیکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کورد و کوردستان بوو.

تەرمی سەید تاهیر لەنیو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی مەهاباد بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.