ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاک ئیسماعیل بەخشی، باوکی شەهیدێکی کوردستان پاش سێ مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو گەورەی بنەماڵەی بەخشی و باوکی شەهید خدر بەخشی بوو.
شەهید خدر بەخشی ناسراو بە چكۆل، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٦٦دا لە شوێنێک بە ناوی پشت گوندی یاراڵی و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هیزەکانی ڕێژیمدا شەهید بووە.
ناوبراو لە کاتی شەهیدبوونیدا جێگرپەل بووە و تەرمەکەی لە کانی سپی بە خاکی کوردستان سپێردراوە.
کاک ئیسماعیل هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.