
برایم چووکەڵی
"بەربەیانی دەبیە باسی گەرمی ڕۆژێکی درێژ
دەبیە دەسپێکی وڵاتێکی لەنێو ئەفسانەدا"
ئەوانەی له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزەکانی نەتەوەکەیاندا ڕاپەریون، بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه له وانه‌یه خۆیان هیچ كات به‌روبوومی ئه‌م داره پیرۆزه‌یان به قسمه‌ت نه‌بێت، كه‌چی دیسانیش به تین وگوڕتر له جاران ڕێگه‌ی سه‌خت و پڕ له كه‌ند و لەند هه‌ڵدێر و گه‌وه‌یان بڕیوه، چونكی ئه‌م مرۆڤانه بۆ ئه‌وه ڕانه‌په‌ڕیوون خۆیان وه‌ك تاكه كه‌س ئازاد بكه‌ن به‌ڵكوو ئه‌وان به مه‌به‌ستی ئازادكردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه بنده‌ست و چه‌وساوه‌كه‌یان ڕێگه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانیان گرتۆته پێش و ئیمانیان به‌و ڕاستیه هێناوه كه ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی شكاندوویانه كوێر نابێته‌وه و پڕ ڕێبوارتر له پێشوو، ده‌بێته ڕێبازێكی پیرۆز بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خاوەنی مێژوویەکی گەورە لە فیداکاری و قوربانیدانن. لە ڕیزی تێکۆشەرانی ئەم حیزبە و خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ناوی سەدان و هەزاران قارەمان دەبینرێ کە بەداخەوە هێشتا ئەو دەرفەتە بۆ زۆربەی زۆریان نەڕەخساوە، تا ڕۆڵەکانی نەتەوەکەیان بەو جۆرەی پێویستە، بیانناسن. حەمەعەزیز قادری، یەک لەو قارەمانانەیە کە هەموو تەمەنی بۆ نەتەوەکەی تەرخان کردبوو.
شەهید محەممەدعەزیز قادری ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری ئاوایی "نەروێ"ی سەر بە شارستانی پاوە چاوی بە دنیای پڕ لە کوێرەوەری کردەوە. بەرەبەرە قۆناغی منداڵی تێپەراند و بەهۆی گیروگرفتی ژیان بە ناچاری ڕووی لەک اری تاقەتپرووکێن کرد و بۆ پەیداکردنی بژێوی باشتری بنەماڵە شانی دایە بەر کاروکاسبی. حەمەعەزیز تاڵی و سوێرییەکانی ژیانی بەتەواوی چێشتبوو و کاتێک شۆڕشی گه‌لانی ئێران به دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێ كرد، ئەو كه به چاوی خۆی زوڵم و سته‌می ڕێژیمی شای دیبوو، چالاکانە به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كاندا كرد. پاش ڕووخانی ڕێژیمی شا و هاتنه‌سه‌ركاری ڕێژیمی ئاخوندی و زه‌وتكردنی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش له لایه‌ن ڕێژیمی تازەوە، و کاتێک کە ڕێژیم هێرشی هێنایه سه‌ر كوردستان، پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری نەوسوود گرت. پاش فتوای خومەینی و هیرش بۆ سەر خەلكی کوردستان لە هاوینی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی حەمەعەزیز چەکی شەرەفی لە شان کرد‌و لە هێزی شاهۆ سازمان درا و ئەرکی دیفاع لە خاکی کوردستانی گرتە ئەستۆ و قۆڵیبۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئاخوندی و دیفاع له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد هەڵماڵی.
محه‌ممه‌دعەزیز قادری هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌ت به حیزب و گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد. له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی هەوراماندا به‌شداریی چالاكانه‌ی کرد. ئەو لاوێكی هێدی، هێمن‌و له‌سه‌ره‌خۆ بوو، هه‌ر له‌و كاته‌شدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا، قاره‌مان و خاوه‌نی ئیمانێكی شۆڕشگێڕانه بوو. فیداکاری، لێهاتوویی، ئازایەتی، و لێوەشاوەییەکەی بوونە هۆی ئەوە پلەکانی پێشمەرگایەتی ببڕێ و لە هێزی شاهۆدا بەرپرسایەتیی سەرپەل، فەرماندەری لک و سەرئەنجام فەرماندەری هێزی شاهۆ وەربگرێ. حەمەعەزیز له زۆربه‌ی مه‌ئموورییه‌ته‌كانی حیزب‌دا به‌شدار بوو. له زۆر عه‌مه‌لیاتی قاره‌مانانه‌دا به‌شداریی كرد، ئەو مەسئوولییەتەی بە دلسۆزییەوە لە ناوچەکانی هەورامان جوانرۆ و دالاهۆ بەرێوە برد، سەرەڕای ئازایەتی و لەخۆبوردوویی، کوڕێکی دڵپاک، بەڕەوشت بوو و هاوسەنگەرانی کردبوویانە سیمبولی خۆشەویستی و ببوو بە نموونەی قارەمانێکی چاونەترسی نێو قارەمانانی هێزی شاهۆ.
حەمەعەزیز قادری بەداخەوە ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە کاتێکدا لە مەئموورییەتێکی حیزبی لەگەڵ ٦ هاوسەنگەری دیکەی لە ناوچەی هەورامان دەگەڕانەوە بەپێی پیلانێکی خائینانەی بزووتنەوەی ئیسلامی تەحویلی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی درانەوە و به‌و شێوه‌یه قۆناغێكی تازه له ژیانی سیاسیی حەمەعەزیز قادری لە نێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌كرد.
لەو ٧ کەسە له زیندانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی كه‌وتنه به‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دڕ‌ندانه، یەکیان ڕزگار بوو. جەللادانی ڕێژیم زۆریان هه‌وڵ دا به‌چۆكیان دابێنن و ئیراده‌ی پێشمه‌رگانه‌یان تێك بشكێنن، به‌ڵام ئه‌وان كه ئیمانیکی قووڵیان به حیزبه‌كه‌یان بوو، لێوه ئه‌مینداره‌كانیان هه‌ڵنه‌پچڕی و دڵی خۆیان كرده گەنجینەی سەر بە مۆری نهێنییه‌كانی حیزب. ئەوان زیندانیان كرده مه‌یدانی شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئاخوندی و له‌م بواره‌شدا ڕووسوور هاته‌ده‌ر و نیشانیان دا كه به‌راستی پێشمه‌رگه‌ی حیزب و گەلەكه‌یانن. ڕێژیمی دژی گه‌لی كاتێك زانی كه ناتوانێ به‌سه‌ر ئیمانی کورانی دێموکرات‌دا سه‌ركه‌وێ، حەمەعەزیز قادریی لەگەڵ ٥ تیکۆشەری دیکە بە ناوەکانی ئەرشەد ڕەزایی، یونس محەممەدپوور، عەدنان ئیسماعیلی، موزەفەر کازمی و مەعرووف سوهرابی ئێعدام کرد، به‌م شێوه‌یه ژیانی جەستەیی حەمەعەزیز و هاوڕیانی كۆتایی هات، بەڵام ناو و یاد و ڕێبازیان بۆ هەمیشە بەزیندوویی مایەوە. بەدڵنیایی ئەو پۆلە هەڵۆیەی چیاکانی شاهۆی سەربەرز بوون کە ڕێژیمی کۆنەپەرەستی هیچکات نەیتوانی دەستی بە شاباڵی ئەوان ڕابگا و خوێناویی بکا. بەڵام هەم کۆماری ئیسلامی و هەم ئەو خۆفرۆشانەی کە دەستیان لە داوخستن و پاشان ئێعدامی ئەم پۆلە پێشمەرگەیە‌دا هەبوو، بەو کارە دزێوە پەڵەیەکی ڕەش بۆ هەمیشە بە نێوچاوانی خائینان و خۆفرۆشان دەمێنیتەوە. ئەوان بۆ هەمیشە ڕوورەشی مێژوون و ڕۆژێک دادێ کە سەری شۆڕیان لە دادگای خەڵکدا دابخەن.