کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خولێکی ڕاهێنانی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە ئاوایی پارسانیانی سەقز

12:28 - 11 خەزەڵوەر 2725

لە ئاوایی پارسانیانی ناوچەی تیلەکۆی سەقز پۆلێک بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی ئەو ئاواییە لەمەڕ پاراستنی گیانلەبەرە کوێییەکان و چۆنەیەتیی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن بەنیسبەت ئەو ئاژەڵانەوە، خولێکی فێرکاریی ژینگەیی بەڕێوە چوو.

لەم خولەدا کە نزیکەی ٦٠ خوێندکار تێیدا ئامادەی بوون، پسپۆڕانی بەشی ژینگە، بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازی گفتوگۆی چالاک و بەشدارانە، گرنگیی پاراستنی جۆرەکانی ئاژەڵ بە تایبەت بەرخ و مەڕەکانی ئەرمەنییان بۆ بەشداربووان و خەڵکی ئاوایی ڕوون کردەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاوایی پارسانیان یەکێکە لەو ئاواییە هەستیارانەی کە مێژوویەکی دوورودرێژی لە ڕاوکردندا هەیە، جێبەجێکردنی ئەم جۆرە خولە پەروەردەییە ژینگەییانە لەنێو خەڵک و فێرخوازاندا دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لە بواری شکاندنی زنجیرە وێرانکاریی ڕاوکردنی نایاسایی و بەهێزکردنی کلتوری پاراستنی ژینگە بگێڕێت.

شایانی باسە چەند ساڵێكە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیرۆکە و کلتووری پاراستنی ئاژەڵە کوێییەکان و هەوڵە ژینگەپارێزییەکان بە هاوکاریی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و ئەنجومەنە سەربەخۆکانی بواری ژینگە، کەلتووری ژینگەپارێزی و وەلانانی ڕاوکردنی نایاساییان لەنێو خەڵدا جێ کەوتووە.