کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگر لەلایەن سپای پاسدرانەوە پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە

17:46 - 26 خەزەڵوەر 2725

سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا، دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری ''تالارا''ی بە ئاڵای دوورگەکانی مارشال لەلایەن سپای پاسدارانی بە پێشێلکردنی بەئەنقەستی یاسا نێونەتەوەییەکانی زانییوە و دەڵێت ئەم هەنگاوە لە ئاوە نێونەتەوەییەکانی گەرووی هۆرمۆزەوە ڕوویداوە، شۆنێکە کە هیچ پاساوێکی بۆ مافی دەستێوەردانی نیزامی ئێران تێدا نییە.

ئامریکا هوشداری داوە کە ئەم هەڵسوکەوتانەی ڕێژیم ڕەوتی ئازادی بازەرگانی جیهانی تێک داوە و بۆ سەر ئەمنییەتی یەکێک لە گرینگترین ڕێرەوەکانی وزەی جیهان هەڕەشەیە.

سپای پاسداران ئیدعای کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرە بە دەستووری دادوەری و بە هۆکاری سەرپێچی ڕاگیراوە، بەڵام پێشینەی چەند ساڵەی ئێران لە دەسبەسەرداگرتنی کەشتیەکاندا بە پاساوگەلێکی ناڕوونی وەکوو قاچاخ و ناکۆکییە یاساییەکان، لە ڕاستیدا بووەتە هۆی بێ متمانەیی نێونەتەوەیی.

کارناسانی ئەمنییەتی دریاییش ڕایانگەیاندووە کە نەوتهەڵگرەکە لە ڕێی ئاسایی بازەرگانی لە شارجە بۆ سەنگاپوور ڕۆیشتووە و بە پێچەوانەی قسە فەرمییەکان، هیچ نیشانەیەک لە هەڕەشەی تێدا نەبووە.

هاوکات ئیسرائیل ئەم هەوڵەی بە دزی دەریایی ناوبردووە وهوشداری داوە کە هەڵسووکەوتی کۆماری ئیسلامی ئەمنییەتی ناوچە و بازەرگانی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

دووبارەبوونەوەی ئەم هەولە ئاژاوەگێرانە نەک تەنیا گووشاری نێونەتەوەیی بۆسەر ڕێژیم زۆرتر دەکات بەڵکو پێگەی ئێران لە سووڕانی وزەی جیهانی زۆرتر لەجاران لاواز دەکات.