کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلومبێرگ: ترس لە گەمارۆکان، ناردنی نەوتی ڕووسیە و ئێرانی بۆ چین سنووردار کردووە

10:45 - 27 خەزەڵوەر 2725

بڵاڤۆکی بلومبێرگ بڵاوی کردەوە، گەمارۆ بەربڵاوەکان بۆ سەر بەندەر و پاڵاوگەکانی چین، ناردنی نەوتی ڕووسیە و ئێرانی بۆ گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا سنووردار کردووە، هەرچەندە شێوازەکانی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە ئەو سنووردارکردنەوەیە بۆ ماوەی کاتی بێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پاڵاوگە گەورە دەوڵەتییەکان، دوای سزاکانی ئەمریکا کڕینی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی سیبیری- زەریای ئارام بۆ سەر شیرکەتەکانی ڕووس نەفت و لۆک ئۆیلیان ڕاگرتووە کە بەشی زۆری هاوردەکردنی چین لە ڕووسیە پێک دەهێنێت.

بەئامانجکردنی تێرمیناڵی نەوتی ڕیژائواز لەلایەن واشنگتۆنەوە کە نزیکەی یەک لەسەر دەی هاوردەکردنی نەوتی چین بەڕێوە دەبات گەڕانی نەوتی ئێرانی کەم کردووەتەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، هێندێک لە پاڵاوگە تایبەتەکانی چین کە لە کڕینی نەوتی هەستیار زیاتر ڕیسک دەکەن، ئێستاش خۆیان لە کڕینی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی دووری ڕووسیە بەدوور دەگرن.

ئەم ڕێوشوێنە خۆپارێزییە دوای ئەوە هات کە یەکیەتیی ئورووپا و بریتانیا شیرکەتی پێترۆشمیی شاندۆنگ یولۆنگی خستە لیستی سزاکانەوە کە کڕیارێکی سەرەکیی نەوتی ڕووسیە بوو.