کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢٥ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا

16:23 - 28 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی یەکشەممە٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(١٦/١١/٢٠٢٥) بەبۆنەی ٢٥ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد "ئەحمەد کایا"، ڕێوڕەسمێک لەلایەن ئەنستیتۆی کوردی لە فەرەنسا بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، "گوڵتەن کایا" هاوسەری ئەحمەد کایا، چەند وتەیەکی سەبارەت بە ٢٥ ساڵەی کۆچی دوایی و کار و خەباتی ناوبراو پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پاشان سپاسی ئامادەبووانی کرد کە هەموو ساڵێک بەشداری لە ساڵیادی بەرزڕاگرتنی یادی ئەحمەد کایادا دەکەن.

لە بەشێکی تردا کەنداڵ نەزان، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنستیتۆی کوردی لە پاریس چەند وتەیەکی سەبارەت بە ئەحمەد کایا، کار و خەبات و پلانەکانی لە دەرەوەی وڵات پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە بەشێکی دیکەدا ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی، نوێنەری پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکان، وتارێکی پێشکەش کرد و بە ڕێزەوە یادی ئەحمەد کایای بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، کە ئێمە لەگەڵ هونەرمەندان و کەسانێک کە لە دەرەوەی وڵات خەباتیان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامن، پەیمان نوێ دەکەینەوە.

ناوبرا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆڕستانی پێرلاشێز بووەتە بەشێک لە گۆڕستانی کوردان و سەرکردەکانی وەک دوکتور قاسملوو و شەرەفکەندی و هونەرمەندانی وەک یەڵماز گونەی و ئەحمەد کایا لێرە بە خاک سپێردراون و هەموو ساڵێک لە ساڵڕۆژەکانیاندا هەموو کورد بۆ نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵیان و درێژەدان بە ڕێبازنیان کۆ دەبنەوە.

سایانی باسە کە گرووپێکی مۆزیک و سەدان کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکان و هونەرمەندان بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمەدا کرد.